Accessibility links

ڕوسیا بەهۆی سزا نوێیەکانەوە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمەریکادا هەڵدەوەشێنێتەوە


کاربەدەستانی ڕوسیا کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر سزا نوێیەکانیئەمەریکا بۆ سەر ڕوسیا و کاردانەوەکەش ئەوەیە ڕوسیا گفتوگۆکانی نێوان جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی ڕیابکۆڤ لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تۆماس شاننی هەڵوەشاندەوە.

ڕیابکۆڤ وتی " بارودۆخەکە هی ئەوە نیە کۆبوونەوە و گفتوگۆی تێدا ئەنجام بدەین."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێناخۆشبوونی خۆی دەربڕی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا. وتەبێژ هێثەر ناورێت لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئێمە پێمان ناخۆشە ڕوسیا بڕیاریدا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو گفتوگۆیانە و هەلێکی لەدەستدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا تێک دەدات."

شایەنی باسە پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا لە بارێکی خراپدایە و کۆشکی سپی بیری لە سازدانی کۆبوونەوەیەکی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن کردۆتەوە لە کۆبوونەوەکانی گروپی بیست لە ئەڵمانیا لە مانگی حەوتدا.

سەرچاوە/

XS
SM
MD
LG