سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لە ڕوسیا کرد هێزەکانیان لە ڤەنزوێلا بکشێننەوە و وتی هەموو بژاردەکان لەبەردەستدان بۆ دەستەبەرکردنی ئەوە.
ئەم لێدوانەی سەرۆک ترامپیش چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات یەکەیەکی سەربازیی ڕوسی گەیشتە ڤەنزوێلا و لە دەرەوەی کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا جێگیر بوون.
سەرۆک ترامپ لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ هاوسەری ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆدا وتی " پێویستە لەسەر ڕوسیا بێتە دەرەوە." کاتێکیش پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی چۆن ئەو کارە دەستبەردە دەکرێت، سەرۆک ترامپ لە وەڵامدا وتی " هەموو بژاردەکان لەبەردەستدان."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز