Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: پەمپیۆ و لاڤرۆڤ باسیان لە ئاگربەست کردووە لە باشووری سوریادا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی سێرگەی لاڤرۆڤدا گفوتگۆیان لەسەر وەستاندنی شەڕ کردووە لە باشووری سوریادا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێستا لەکاتێکدا چاودێری ڕەوشەکەی ئەوێ دەکەین، ترسی زۆرمان هەیە."

وتیشی " هێرشی ئاسمانی بەردەوام هەیە، هەندێک لە یارمەتییە مرۆییەکان وەستاون و لەوانەشە ئێستا دەستی پێکردبێتەوە. بەڵام بێگومان بارودۆخەکە پارێزراو نیە."

هەروەها دوو وەزیرەکە باسیان لە ڕەوشی کۆریای باکوور و کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن کردووە.

وابڕیارە 16 ی مانگی حەوت لە هلنسکی پایتەختی فنلەندا کۆببنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG