Accessibility links

کۆشکی سپی : مافی بەرگریکردن لە خۆمان دەپارێزین لە سوریادا


کۆشکی سپی ڕایگەیاند هێزەکانی هاوپەیمانان لە سوریا پارێزگاری لە مافی بەرگریکردن لە خۆیان دەکەن و هەروەها کاردەکەن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕوسیادا بەکراوەیی بمێنێتەوە.

ڕوسیا ئەمەریکای ئاگادارکردەوە لەوەی کە هەر فڕۆکەیەک بەسەر ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتدا بڕوات ئەوا وەکوو ئامانج سەیری دەکرێت دوای ئەوەی سوپای ئەمەریکا فڕۆکەیەکی لەنزیک ڕەققەوە خستە خوارەوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی شان سپایسەر بە ڕۆژنامەنووسانی وت " زۆر گرنگە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕوسیادا بەکراوەیی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی خۆمان بەدووربگرین لە بەریەککەوتن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG