Accessibility links

پەیوەندی ئەمەریکا و ڕووسیا سەبارەت بە داعش زیاتر بووە


ISIS Mosul

کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵین وتووێژەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا سەبارەت بە کرداری بە جیای خۆیان بەرامبەر بە داعش زیاتر و کاریگەرتر بوونە.

ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپرێس دەڵێت ئەو پێشکەوتنە لە گەڵ ئەو بیرۆکەیە یەک ناگرێتەوە کە دەڵێت پەیوەندی دوو دوژمنی پێشوو لە شەڕی سارد دا، تووشی بەستەڵەک بووە.

پەیوەندییەکانی نزیکتری نێوان دوو وڵات سەرەڕای یەکتر تاوانبارکردن سەبارەت بە شاری حەلەب و دەنگۆی مۆسکۆ کە پەیوەندییەکانی نیوان دوو لایەن "لە هەموو پلەکان دا ڕاوەستاوە" بەرەوپێش چووە.

بەرپرسانی ئەمەریکایی کە ئاگایان لە وتووێژەکانی ئێستایە دەڵێن کە دوو لایەن جیاوازییەکانیان بەلاوە دانا و تیشکیان خستۆتە سەر وتووێژەکان.

پێشتر ئەمەریکا مۆسکۆی تاوانبار بە تاوانەکانی کاتی شەڕ لە حەلەب کردبوو و لە بەرامبەریش دا ڕووسیا تاوانی خستە سەر ئەمەریکا کە پشتیوانی لە گرووپەکانی تێرۆرستی وەک ئەلقاعیدە دەکات.

XS
SM
MD
LG