Accessibility links

سەرۆکی ڕوسیا ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی پابەند نیە بە ڕێکەوتنە ناوەکیی و کیمیاییەکانەوە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن واشنتنی بەوە تۆمەتبار کرد کە پابەند نیە بە ڕێکەوتنە ناوەکیی و کیمیاییەکانەوە کە خۆی بەشدار بووە تیایاندا و واژۆی کردوون.

پوتن وتی ئەمەریکا خۆپەرستی دەرخستووە و سەرەڕای ئەوەی هەموو وڵاتانی دیکە داوای لێدەکەن کە پابەند بێت بە ڕێکەوتنەکەوە.

هەروەها وتیشی " ڕوسیا بە هەمان شێوە وەڵامی ئەمەریکا دەداتەوە ئەگەر هاتوو ئەمەریکا بکشێتەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران."

وتیشی ڕوسیا ئامادەیە سیستمی نوێی چەکی ناوەکیی و نا ناوەکیی پەرەپێبدات وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەمەریکا.

سەبارەت بە نەتەوە یەکگرتووەکانیش سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن داوای چاکسازیی کرد لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا و وتیشی دەبێت بەرە بەرە گۆڕانکاریی ڕووبدات لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکەدا.

پوتن وتی " ئەمڕۆ هیچ بەدیلێک نیە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان. چاکسازی کردن لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا کارێکی پێویستە و دەبێت بەرە بەرە ئەنجام بدرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG