Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت کێشەی دەستێوەردانی ڕوسیا هیچ دەرچوو


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی چوار مانگ مشتومڕکردن لەسەر دەستێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکاندا هیچ دەرچوو، هەروەها وتیشی شایەنی ئەوەیە داوای لێبووردنی لێبکرێت.

سەرۆک ترامپ ڕەخنەشی لە باراک ئۆباما گرت سەبارەت بەوەی شکستی هێناوە لە وەڵامدانەوەی ئەو هەواڵەنەدا کە ڕوسیا دەستی خستۆتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە لەبەر ئەوەی پێی وابووە سەرەڕای هەوڵەکانی ڕوسیا لەکۆتاییدا هەر هیلاری کلینتن سەردەکەوێت لە هەڵبژاردنەکادا.

وتەبێژی کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت سەرۆک ترامپ پێی وایە لەوانەیە ڕوسیا دەستی هەبووبێت لە هەڵبژاردنەکاندا و لەوانەشە تەنیا وڵات نەبووبێت لە ئەنجامدانی ئەو کارەدا. نە سپایسەر و نە سەرۆک ترامپیش ئاماژەیان بەوە نەدا کە دەبوو باراک ئۆباما لەو کاتەدا چی بکردایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕوسیا لە دەستێوەردانی هەڵبژارنەکاندا.

سپایسەر وتی " لەوانەیە هەندێک وڵاتی تریش بە یەکسانی بەشداربووبێتن یاخوود بەشدار بووبێتن بەڵام بەیەکسانی نا."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG