Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ڕوسیا زیان بە هەوڵەکانی ئەمەریکا دەگەیەنێت سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ڕوسیا زیان بە هەوڵەکانی ئەمەریکا دەگەیەنێت سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور لەکاتێکدا چین یاریدەدەرمانە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز بسنس سەرۆک ترامپ وتی ئەگەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا باشتر بوایە ئەوا چارەسەرکردنی کێشەی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور زۆر ئاسانتر دەبوو.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی لەگەڵ سەرۆکی چین شی جین پینگدا سەبارەت بە بابەتی کۆریای باکوور قسەیان کردووە.

پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا گرژی تێکەوت بەهۆی دەست تێوەردانی مۆسکۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا و هەروەها بەهۆی ئەوەشەوە کە ڕوسیا دەستی گرت بەسەر دورگەی قەرمدا لە ئۆکرانیا و پشتیوانی لە حکومەتی سوریا دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG