Accessibility links

یاسادانەرانی ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەک سەبارەت بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕوسیادا پێشکەش دەکەن


لیندسی گراهام
لیندسی گراهام

ئەندامانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بە کۆمارییەکان و دیموکراتەکانەوە پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش کرد و وتیان یاساکە فشارەکانی سەر ڕوسیا زیاد دەکات وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ دەستوەردانەکەی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2016 و چالاکییەکانی لە سوریا و داگیرکردنی دوورگەی کریمیادا.

سیناتۆری کۆمارییەکان لیندسی گراهام وتی " سیستمی سزاکانی ئێستا شکستی هێناوە لە بەرپەرچدانەوەی ڕوسیادا لە دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمەریکادا."

کۆنگرێسی ئەمەریکا هاوینی ڕابردوو دانی بە پڕۆژە یاسایەکدا نا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیادا بەڵام هەندێک لە یاسادانەران توڕەیی خۆیان نیشاندا سەبارەت بەوەی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ ناتوانێت بەتەواوەتی سزاکان جێبەجێ بکات.

سزاکان کەرتی وزە و هەندێک پڕۆژە و هاوردەی یۆرانیۆم و هەندێک لە کەسایەتی سیاسیی و کاری ڕوسیا دەگرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG