Accessibility links

ڕوسیا بانگهێشتی وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەکات بۆ نمایشێکی سەربازی لە گۆڕەپانی سوور


وەزیری بەرگری ڕوسیا سێرگەی شوێگۆ
وەزیری بەرگری ڕوسیا سێرگەی شوێگۆ

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند وەزیری بەرگری وڵاتەکە سێرگەی شوێگۆ لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بانگهێشتی هاوتا ئەمەریکییەکەی مارک ئیسپەری کردووە بۆ ئامادەبوونی لە نمایشێکی سەربازیدا لە گۆڕەپانی سوور لە مۆسکۆ، کە وابڕیارە لە 24 ی مانگی شەشدا بەڕێوەبچێت.

نمایشە سەربازییەکە بەبۆنەی حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی سەرکەوتنی سۆڤییەتەوە دەبێت بەسەر ئەڵمانیای نازیدا لە جەنگی جیهانی دووەم، ئەم بۆنەیە وابڕیاربوو لە 9 ی مانگی پێنجدا بەڕێوەبچێت بەڵام بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە دواخرا.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوە نەدا کە ئایا ئیسپەر بانگهێشتکردنەکەی پەسەند کردووە یاخود نا.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەوەشی خستەڕوو شوێگۆ و ئیسپەر لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەیاندا تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی دیکەیان کردووە، لەوانەش بابەتی سنووردانان بۆ بڵاوبوونەوەی چەک و هاریکاریکردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG