Accessibility links

دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا جەخت لە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەکاتەوە


سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا دان کۆتس
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا دان کۆتس

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا وتی هەواڵگری ئەمەریکا زۆر ڕوون بووە سەبارەت بەو هەڕەشەیەی کە دەستوەردانی ڕوسیا دروستی کردووە و بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هەڵسانگاندنی هەواڵگری ڕوون و بابەتی.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا وتی هیچ شتێک نابینێت تاوەکو باوەڕ بە دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بکات سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکاندا و متمانەی بە سەرۆکی ڕوسیا هەیە سەبارەت بە بابەتەکە.

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا دان کۆتس لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئێمە ڕوون بوین لە هەڵسانگاندنەکانماندا سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 دا لە بارەی هەوڵە بەردەوام و فراوانەکانیانەوە بۆ لەناوبردنی دیموکراسیمان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG