دەزگاکانی هەواڵی روسی لە کریملینەوە بڵاویان کردەوە کە سەرۆک ڤلادیمێر پوتن پێی وایە هێرشەکانی ئەمەریکا بە موشەکی کروز بۆ سەر بنکە سەربازییە ئاسمانیەکانی سوریا پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە و بەتوندی زیانی بە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و موسکۆ گەیاند.
وتەبێژێک بەناوی پوتنەوە وتی سەرۆکی ڕوسیا کە هاوپەیمانێکی بەهێزی سەرۆک بەشار ئەسەدە پێی وایە جووڵەکەی ئەمەریکا " دوژمنایەتیە لەگەڵ دەوڵەتە گەورەکان" و هەوڵێکە بۆ ئەوەی جیهان دووربخاتەوە لە بژاردنی کوژراوانی خەڵکی سیڤیل لە عێراق.
هەروەها بێسکۆڤیش وتی ڕوسیا پێی وا نیە سوریا چەکی کیمیایی هەبێت و جووڵەکەی ئەمەریکا بەدڵنیاییەوە بەربەستێک دروست دەکات لەبەردەم پێکهێنانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر کە ئەوە بیرۆکەیەک بوو پوتن هەمیشە باسی لێوەدەکرد.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز