Accessibility links

سەرۆک تڕامپ: ڕێککەوتنی ئەمەریکا و ڕووسیا سەبارەت بە سوریا گیانی خەڵکیکی زۆر ڕزگار دەکات


سەرۆک تڕامپ دوای چاوپێکەوتن لە گەڵ ڤلادمر پوتن، سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڕایگەیاند پێک هاتنی دوو وڵات گیانی گەلێک کەس ڕزگار دەکات.

سەرۆک تڕامپ شەمە دوای ئەو چاوپێکەوتنە، کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئاسیا و ئوقیانوسیە لە دانانگی ڤیەتنام دا پێک هات، گوتی: "ئێمە زۆر خێرا بە ڕێککەوتن گەیشتین. ئەو ڕێککەوتنە گیان خەڵکێکی زۆر ڕزگار دەکات. ئێمە لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەیە دا بەردەوام گفتوگۆمان کرد. وێدەچێت هەر دوو لای ئێمە هەستێکی باشمان بەرامبەر بە یەکتر هەیە و بە سەرنجدان بە ئەوە کە یەکتر باش ناناسین بەڵام پەیوەندییەکی باشمان هەیە."

کرمڵین پێشتر ڕایگەیاندبوو سەرۆک تڕامپ و ڤلادمر پوتن لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئاسیا و ئوقیانوسیەدا، وێرای ڕێککەوتن لە سەر سوریا، سەبارەت بە خەبات لە دژی داعش جەختیان کردووە.

ڕێککەوتنی ئەمەریکا و ڕووسیا لە سەر سوریا

شەمە سەرۆک تڕامپ و ڤلادمر پوتن لە سەر ڕاگەیاندراوێک بە ڕێککەوتن گەیشتوون کە بە پێی ئەو لە گەڵ ڕاگەیاندنی ئەوە کە ڕێگای چارەسەری لەشکری لە سوریا دا بێ ئاکام دەبێت، خوازیاری ڕێگای چارەی دیپڵۆماتی کێشەکان بوونە. لە ئەو ڕێککەوتنەدا هەر دوو جەخت لە سەر شەڕ لە گەڵ داعش دەکەن.

کرمڵین ڕایگەیاندووە ئەو ڕێکەوتنە بە هاوکاری ڕێکس تێلرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سێرگێی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئامادە کراوە. لە ڕاپۆرتی کرمڵین دا ڕاگەیەندراوە، دوو لایەن لە سەر دەسەڵاتداری ڕووسیا، سەربەخۆیی و دەسەڵاتداری سنووری ئەو وڵاتە جەختیان کردووە.

سەرۆک تڕامپ لە درێژەی سەردانی دوازدە رۆژەی خۆی بۆ ئاسیا، بۆ هانۆی، پێتەختی ڤیەتنام چوو.

XS
SM
MD
LG