Accessibility links

شەش بابەتی گرنگ کە لە دەستپێکردنەوەی کاری کۆنگرێسی ئەمەریکا دا جیگای سەرنج پێدانن


کۆنگرێسی ئەمەریکا

نزیکەی سێ حەوتووی بۆ سوێندخواردنی سەرۆکایەتی دانۆڵد تڕامپ و چوونی فەرمی ئەو بۆ کۆشکی سپی ماوە و کۆنگرێسی نوێ ڕۆژی سێ شەمە یەکەم کۆبوونەوەی لە ساڵی نوێ دا پێک دێنێت.

لە گەڵ بوونی وادە و بەڵینی زۆری کۆماریخوازانی نێو کۆنگرێس و سەرۆکێکی کۆماریخواز لە کۆشکی سپی، پێش بینی دەکرێت کە ئاستەنگێک لە پێش ریبەرانی سیاسی لە واشنگتن دا نەبێت.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز چەند بابەتێکی خستۆتە ڕوو کە لە ساڵی نوێ دا جیگای سەرنجن کە بخرێنە بەرچاو.

کۆماریخوازان چەندە بە زوویی یاسای بیمەی تەندروستی ئۆباما هەڵدەوشێننەوە؟

سناتۆر میچ مەک کانڵ ڕێبەری زۆرینە و نوێنەر بۆ ئەیالەتی کێنتاکی، بەڵێنی داوە کە هەڵوەشاندنەوەی گەڵاڵەی بیمەی دەرمانی هەمەلایەنەی ئۆباما ناسراو بە Obama Care، یەکەم بابەتێک بێت لە سنێت دا کاری لە سەر بکەن. بەڵام بە پێی نیویۆڕک تایمز ئەوە بە مانای کۆتایی ئەو یاسایەی بیمە هەرزانە، لانی کەم لە ماوەیەکی کورت نیە.

دێمۆکڕاتەکان چلۆن لە گەڵ کاندیدکانی پێشنیاری بەڕیز تڕامپ هەڵس و کەوت دەکەن؟

دێمۆکڕاتەکانی سنێت دەنگی پێویستیان بۆ بەڕبەست کردنی کاندیداکانی پێشنیاری کابینەی دانۆڵد تڕامپ نیە بەڵام دەتوانن ڕەوتی کارەکە هێواش بکەن.

بەربژاری بەڕیز تڕامپ بە جیگای ئانتۆنیەن سکالیا بۆ پۆستی دادوەری باڵا دەتوانێت بابەتێکی دیکە بێت لە بەر ئەوەی دێمۆکڕاتەکان دەتوانن بۆ نەچوونە پێشی ڕەوتی کار لە شێوازی "فیلی باستر" کەڵک وەرگرن واتا دەمەتەقە لە سەر پێشنیازێک بەرفرەوانتر بکەنەوە بۆ ئەوەی کارێکی وا بکەن پەسند کردنی ئەو پێشنیازە وەدرەنگی بکەوێت یان پەسند نەکرێت.

ئایا ئەو پردە لەرزۆکانەی ئێستا لە ئەمەریکا دا هەن دەتوانن کۆماریخوازان و دێمۆکڕاتەکان یەکگرتوو بکەن؟

دێمۆکڕاتەکان لە هەوڵدان بۆ زەمینەیەکی هاوبەش لە گەڵ کۆماریخوازان لە سەردەمی سەرۆکایەتی نوێدا، جەخت دەخەنە سەر ئەو بەڵێنییانەی دانۆڵد تڕامپ سەبارەت بە دابین کردنی بودجەی تایبەتی بۆ خزمەتگوزارییەکانی سەرەتایی داویەتی و دەلێن بۆ چاککردنەوەی جادەکان و پردەکان لە سەرانسەری ئەمەریکا دا ئامادەی هاوکاری لە گەڵ تڕامپن.

چارەنووسی دیواری سنووری بەڕێز تڕامپ دەبیتە چی؟

کێشانی دیواری سنووری لە نێوان ئەمەریکا و مکزیک لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دانۆڵد تڕامپ بەردەوام هاتە ئاراوە و پشتیوانانی ئەوان گوتیان کە مکزیک دەبیت پوولی درووستکردنی ئەو دیوارە وە ئەستۆی خۆی بگرێت.

ئێنرێک پێنا نیەتۆ، سەرۆک کۆماری مکزیک پەسندی نەکرد کە وڵاتەکەی پارەی سازکردنی ئەو دیوارە بدات. لە گەڵ ئەوەی کە گەلێک لە کۆماریخوازان گوتوویانە کە پشتیوانی لە پێشنیاری بەڕێز تڕامپ دەکەن بەڵام هەندێک ئیدعا دەکەن کە ئەو دیوارەی بەڕێز تڕامپ باسی دەکات بەڵێنییەک بوو زیاتر بۆ پێشگیری کردن لە کۆچبەرانی نایاسایی نەک ئەوەی بە ڕاستی دیوارێک درووست بکات.

رێبەری دێمۆکڕاتی سنیت چ جۆرە بەرهەڵستکارێک دەبێت؟

سناتۆر چاک شومر وەک ڕیبەری نوێی دیمۆکڕاتەکانی سنێت سەبارەت بە شێوەی کۆک نەبوونی پارتەکەی لە گەڵ پرۆگرامەکانی کۆماریخوازان بڕیار دەدات. شێوازێکیان پەیرەوی کرد کە ڕێبەری پێشووی دێمۆکڕاتەکان واتا سناتۆر هەری ڕیدە ئەویش ناکۆک بوون لە گەڵ هەر هەنگاوێکی کۆماریخوازانە.

بەلام بەڕیز شومر وەک بەڕیز تڕامپ خەڵکی نیویۆرکە و ساڵانێکی زۆرە کە سەرۆکایەتی هەڵبژێردراو دەناسێت. ئەو بابەتەش شومر لە جێگەیەک دادەنێت کە نیازی بە تەڕدەستی و کارکردن لە گەڵ هەر دووک لایەنی ناڕازی و پشتیوانانی سەرۆکایەتی هەیە.

سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران چ جۆرە هاوپەیمانێک دەبێت؟

پاڵ ڕایان و بەڕیز تڕامپ لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دا پەیوەندێکی باشیان نەبوو و ڕایان بە ئاشکرا لە چەندین جاران بەرهەڵستی تڕامپ بوو و بە توندترین شێوە ڕەخنەی لێگرت.

تڕامپ و ڕایان ئاماژەیەکیان لە ئاشتی نیشان داوە و لە گەڵ یەکتر چاوپێکەوتنیان هەبووە و بەڵێنی هاوکاریان داوە. بەڵام بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی بەڕێز نیشانی داوە پێی خۆشە ڕەخنە لە تڕامپ بگریت، و هەروەها تڕامپیش نیشانی داوە کە زۆر حەزی لە کارکردن لە گەڵ بەرهەڵستەکەی نیە، ڕەنگە ئەو پەیوەندییە ئاسان نەبێت.

XS
SM
MD
LG