Accessibility links

کۆمارییەکانی ئەمەریکا داوا لە هاوڵاتیان دەکەن دەمامک بەکاربهێنن


کێڤن مککارثی
کێڤن مککارثی

یاسادانەرانی کۆمارییەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە لەپێناو بەکارهێنانی دەمامک، لەکاتێکدا ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا کە کۆمارییەکان تیایاندا باڵادەستن لەزیادبووندایە.

نوێنەری باڵای کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کێڤن مککارثی وتی پێویستە هەموو هاوڵاتیانی ئەمەریکا پابەندی ڕێنماییەکان بن تاوەکو یارمەتیدەر بن لە خاوکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

مککارثی بە کەناڵی سی ئێن بی سی وتی " پێویستە دەمامک ببەستن، ئەگەر ناتوانن پابەندی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی ببن ئەوا دەبێت دەمامک بەکاربهێنن و ڕێز لە یەکتری بگرن."

سیناتۆری کۆمارییەکان لە ویلایەتی ساوث کارۆلاینا ڕیک سکۆت لە تویتەر پەیامێکی هاوشێوەی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی ئەمەریکا کرد و نوسیویەتی " هانی هەمووان دەدەم دەمامک بەکاربهێنن."

لەلایەکی دیکەشەوە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ تێکساس ڕۆژی یەکشەممە داوای لە هاوڵاتیان کرد دەمامک بەکاربهێنن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG