دەزگای هەواڵی قەتەڕی بڵاویکردەوە شازادەی قەتەڕ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال ثانی لە 10ی مانگی چواردا لە واشنتن چاوی بە سەرۆک ترامپ دەکەوێت.
سەرۆک ترامپ لە 21ی مانگی سێدا لە واشنتن چاوی بە شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان کەوت و دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شازادەی قەتەڕدا چاوی بە شازادەی ئەبوزەبی شێخ محەمەد بن زاید دەکەوێت.
کۆشکی سپی وتی " سەرۆک ترامپ چاوی بە شازادەی قەتەڕ دەکەوێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەرکە سەرەکییە ئەمنی و داراییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمەریکا و قەتەڕ."
جێی ئاماژەیە لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوودا هەریەک لە سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و دەوحەیان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران. قەتەڕیش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز