Accessibility links

ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر کاسترۆی ڕابەری حیزبی شیوعی کوبادا


ڕابەری حیزبی شیوعی کوبا ڕائول کاسترۆ

ئەمەریکا سزای سیاسیی سەپاند بەسەر ڕابەری حیزبی شیوعی کوبا ڕائول کاسترۆدا و تۆمەتباری کرد بەوەی " مافەکانی مرۆڤی پێشێل کردووە "، ئەمەش لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمەریکادا بۆ فشارخستنە سەر کوبا بەهۆی پشتیوانیکردنی ئەو وڵاتەوە لە ڕژێمەکەی نیکۆلاس مادورۆ لە ڤەنزوێلا.

ئەم سزایانە بە توندترین سزا هەژماردەکرێن بۆ سەر ڕابەرانی حیزبی شیوعی لەو کاتەوەی سەرۆک ترامپ دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. ئەمەریکا سزای سەپاندووە بەسەر ڕائول و سەرۆکی پێشووی کوبا و برای ڕائول " فیدڵ کاسترۆ " و ئەندامانی ئەو خێزانەدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی " کاسترۆ بەرپرسە لە هەڵسوکەوتەکانی کوبا لە پشتیوانیکردنی ڕژێمەکەی مادورۆ لە ڤەنزوێلا لەڕێی بەکارهێنانی توندوتیژی و تۆقاندن و قۆرخکردنەوە." هەروەها دووپاتی کردەوە ئەمەریکا مادورۆ بە سەرۆکی یاسایی ڤەنزوێلا نازانێت.

پەمپێیۆ وتی سزاکان ڕێگە نادەن ڕائول کاسترۆ و تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی بێنە ناو ئەمەریکاوە. تا ئێستا حکومەتی کوبا هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە.

پەمپێیۆ وتی " بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەفسەرانی سوپا و هەواڵگری ڕژێمەکەی مادورۆدا، هێزەکانی ئاسایشی کوبا تێوەگلاون لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ... لە ڤەنزوێلا و خەڵکیشیان ئەشکەنجەداوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG