Accessibility links

ئەمەریکا کۆتوبەند دەخاتە سەر پێدانی ڤیزا بە بەرپرسانی چینی بەهۆی خراپ مامەڵەکردنیان لەگەڵ موسوڵمانەکانی شینگیانگ


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی وڵاتەکە کۆتوبەندی خستۆتە سەر پێدانی ڤیزا بە بەپرسانی حکومەتی چین و حیزبی شیوعی چین و ئەو کاربەدەستە چینیانەی کە بەرپرسن لە دەستگیرکردن یاخود پێشێلکردنی مافی موسوڵمانەکانی هەرێمی شینگیانگ لە چین.

بەرپرسانی ئەمەریکی پێشتر وتبوویان بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بیر لە سەپاندنی سزا دەکاتەوە بۆ سەر ئەو بەرپرسانەی کە دەستیان هەیە لە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ موسوڵمانەکانی شینگیانگدا لەوانەش سکرتێری گشتی حیزبی شیوعی لە شینگیانگ چین چوانگۆ.

بەڵام لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا ناوی ئەو بەرپرسانەی دیکە نەهاتووە کە کۆتوبوند خراوەتە سەریان بۆ وەرگرتنی ڤیزای هاتنە ناوەوە بۆ ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG