Accessibility links

ئەمەریکا یارمەتی خۆراکی و تەندروستی پێشکەشی ئیثیوپـیا و کینیا دەکات


دەزگای ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی یو ئێس ئەید ڕایگەیاند بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ 169 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ ئیثیوپـیا و کینیا لەگەڵ ئەو یارمەتییانەشدا کە پێشتر دابووی بەو کەسانەی کە بە نەخۆشی وشکبوونەوە و بوورانەوەوە دەناڵێنن لە چوار وڵاتی دیکەدا.

دەزگا خێرخوازییەکەی حکومەتی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند 137 ملیۆن دۆلار یارمەتی دەدرێت بە ئیثیوبیا و نزیکەی 33 ملیۆن دۆلاری دیکە دەدرێت بە کینیا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت سەرۆک ترامپ مانگی پێشوو بەڵێنی دابوو 639 ملیۆن دۆلار یارمەتی بەپەلە تەرخان بکات بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ سۆماڵ و باشووری سودان و نایجیریا و یەمەن.

زیادکردنی یارمەتییەکان دوای ئەوە دێن زۆربەی ئەو وڵاتانە لە قەیرانی خۆراکدا دەژین بەهۆی شەڕ و ناکۆکییەکان و قەیرانی دارایی و کەمی چاودێری تەندروستی نەمانی ئارامی و ئاسایش لەو وڵاتانەدا.

لە بەیاننامەکەی یو ئێس ئەیددا هاتووە دەڵێت " ئەمەریکا یارمەتیە خۆراکیەکانی زیادکردووە بۆ دابینکردنی چارەسەری تایبەت بۆ مناڵە بەدخۆراکەکان و هەروەها دابینکردنی ئاوێکی پاک بۆ خواردنەوە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG