ئەمەریکا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە مایک پەمپێیۆ بە هاوتا تورکییەکەی مەولود چاوش ئۆغلۆی وتووە سزاکانی ئەمەریکا بەسەر تورکیادا بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی ئێس 400 ەوە بووە و ئامانج لێی لاوازکردنی توانا بەرگرییەکانی ئەنقەرە نیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کیل براون وتی پەمپێیۆ لەمیانەی گفتوگۆکەیدا لەگەڵ چاوش ئۆغلۆ وتوویەتی " ئامانج لە سزاکان ئەوەیە ڕێگە نەدەین ڕوسیا پارەیەکی زۆری دەست بکەوێت و دەستی بگاتە سیستمی بەرگری تورکیا و کاری تێبکات."
وتیشی " سزاکانی ئەمەریکا ئامانج لێیان لاوازکردنی توانا سەربازییەکان تورکیا نیە."
هەروەها پەمپێیۆ داوای لە تورکیا کردووە " چارەسەری کێشەی ئێس 400 بکەن بەشێوەیەک کە لەگەڵ بەندەکانی هاریکاری بەرگری نێوان دوو وڵاتەکەدا بگونجێت و بگەڕێتەوە سەر بەرپرسیارێتیەکانی وەکو ئەندامێک لە هاوپەیمانێتی ناتۆ و جۆرە چەکێک بکڕێت کە لەگەڵ چەکەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا بگونجێت."
سەرچاوە/ فرانس پرێس