Accessibility links

پەمپیۆ بەڵێن دەدات بە دیاریکردن و لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدا کە بەرپرس بوون لە کوژرانی خاشقچی


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە دانیشتنێکی کۆنگرێسدا وتی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ هێشتا کاردەکات لەسەر دیاریکردنی ئەو کەسانەدا کە بەرپرس بوون لە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی و لێپرسینەوە لێیان.

پەمپیۆ وتی پابەند دەبێت بە لێپرسینەوە لە هەر کەسێک کە بسەلمێنرێت پەیوەندیی هەبووە بە کوژرانی خاشقچییەوە، تەنانەت ئەگەر یەکێک بێت لە بەرپرسە باڵاکانیش، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان.

جێی ئاماژەیە ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی ڕەخنەی توندی لە شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان دەگرت و دواتر لە ناو کونسوڵخانەی سعودیەدا لە ئیستەنبوڵ کوژرا. ئەمەش بووە هۆی توڕەبوونی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سعودیە و زیانێکی زۆری گەیاند بە پێگەی شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG