Accessibility links

لیندسی گراهام داوا لە سەرۆک ترامپ دەکات چاوی بە سەرۆک وەزیری پاکستان بکەوێت


سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمەریکا لیندسی گراهام وتی پێویستە بە زووترین کات سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ چاوی بە سەرۆک وەزیری پاکستان عومران خان بکەوێت بۆ دووبارە ڕاستکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و پاکستان.

ئەم لێدوانە کە ئاماژەیەکی نوێیە بۆ باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسلام ئاباد و واشنتن، لەکاتێکدایە هەوڵ دەدرێت بۆ فشارکردن سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان تاڵیبان و ئەمەریکا کە ئامانج لێی گەیشتنە بە ڕێکەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئەفغانستان کە ماوەی 17 ساڵە بەردەوامە.

ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا لیندسی گراهام لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیسلام ئاباد وتی " هەندێک شتم بینی گۆڕاون لێرە، هەموو ئەو گۆڕانکارییانەش بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنی بووە."

وتیشی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ خاندا وا لە سەرۆک ترامپ دەکات لە ئێستا زیاتر بەپەرۆش بێت سەبارەت بەم ناوچەیە.

وتی " لە بوونی سەرۆک وەزیر خاندا هەلێکی دەگمەنمان لەبەردەمدایە بۆ گۆڕینی پەیوەندییەکانمان."

جێی ئاماژەیە ماوەیەکی زۆرە پەیوەندییەکانی نێوان پاکستان و ئەمەریکا گرژییان تێکەوتووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەوە کە گومان دەکرێت هەندێک دەزگای پاکستانی کۆمەکی تاڵیبان بکەن، ئیسلام ئابادیش ئەوە ڕەت دەکاتەوە. بەڵام لەم مانگانەی دواییدا وادەردەکەوێت پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە باشتر بووبێت هاوکات لەگەڵ هەوڵەکاندا بۆ ناچارکردنی تاڵیبان تاوەکو بەرەو ڕێکەوتنی ئاشتی بڕوات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG