Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: ئەگەر پاکستان ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتە بەر ئەوا ڕاگرتنی یارمەتییەکان هەڵدەوەشێنینەوە


جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان سۆلیڤان

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان سۆلیڤان وتی ئەمەریکا لەوانەیە کۆتایی بە ڕاگرتنی یارمەتییە ئاسایشییەکان بۆ پاکستان بهێنێت ئەگەر هاتوو پاکستان ڕێوشوێنی جددی و یەکلاکەرەوەی بگرێتەبەر دژی کۆمەڵە توندڕەوەکان لە وڵاتەکەدا.

سۆلیڤان لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سیناتدا وتی " لەوانەیە بیر لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕاگرتنی یارمەتیەکان بکەینەوە ئەگەر ڕێوشوێنێکی جددی و یەکلاکەرەوە ببینین بۆ چارەسەرکردنی ترسەکانمان، ڕێوشوێنی جددی دژی ئەو کۆمەڵە تیرۆریستیانەی کە لە خاکی پاکستاندا چالاکن بەبێ جیاوازیی."

جێی ئاماژەیە مانگی ڕابردوو ئەمەریکا وتی یارمەتییە ئاسایشیەکان بۆ پاکستان ڕادەگرێت کە بڕەکەی دەگاتە بەلایەنی کەمەوە 900 ملیۆن دۆلار هەتا ئەو کاتەی پاکستان ڕێوشوێنێکی جددی دەگرێتە بەر دژی تاڵیبانی ئەفغان و تۆڕی حەقانی تیرۆریستی.

پاکستان هەمیشە هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە کە گوایە پاکستان شوێنی پارێزراوی بۆ ئەو تیرۆریستانەدابین کردووە کە لەدژی حکومەتی ئەفغانستان و هێزە بیانییەکان دەجەنگن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG