Accessibility links

سەرۆک ئەرکانی ئەمەریکا: دەزگای هەواڵگری پاکستان پەیوەندیی هەیە بە کۆمەڵە تیرۆریستییەکانەوە


سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا جەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد وتی باوەڕی وایە دەزگا هەواڵگرییەکانی پاکستان پەیوەندییان هەبێت بە کۆمەڵە تیرۆریستییەکانەوە.

ماوەیەکی زۆرە بەرپرسە ئەمەریکییەکان بێهیوا بوون لەوەی پاکستان ئامادە نیە دژی گروپە تیرۆریستیەکان بجوڵێتەوە لەوانەش تاڵیبان و تۆڕی حەقانی.

دانفۆرد لەمیانەی دانیشتنێکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا لە ئەنجومەنی نوێنەران وتی " ئاشکرایە بۆ من کە دەزگای هەواڵگری پاکستان پەیوەندیی هەیە بە کۆمەڵە تیرۆریستییەکانەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG