Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە ڕوسیا دەکات کونسوڵخانەکەی لە سان فرانسیسکۆ دابخات


بەرپرسانی ئەمەریکی فەرمانیان بە ڕوسیا کرد سێ بینای سیاسییان لە ئەمەریکا دابخەن، ئەمەش وەکو بەشێک لە ناکۆکییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە سەبارەت بە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ڕوسیا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەم مانگەدا ڕوسیا داوای لە ئەمەریکا کرد ژمارەی ئەو کارمەندە ئەمەریکیانە کەم بکاتەوە کە ئەرکی سیاسیان هەیە لە ڕوسیادا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن پەیوەندیی کرد بە هاوتا ڕوسییەکەی سێرجی لاڤرۆڤەوە بۆ ئەوەی پێی بڵێت کە ئەمەریکا بەتەواوەتی بڕیارەکەی ڕوسیای بۆ کەمکردنەوەی کارمەندە ئەمەریکییەکان لە ڕوسیا جێبەجێ کردووە.

لە بەیاننامەیەکدا هێثەر ناورێتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی بڕیارەکەی ڕوسیا باش نیە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

ناورێت وتی " وەکو ئەوەی ڕوسیا دەستی پێکرد، ئێمەش داوا دەکەین حکومەتی ڕوسیا کونسوڵخانەی گشتی ڕوسی لە سان فرانسیسکۆ و ئەنجومەنی پاشکۆ لە واشنتن و ڕاوێژداری پاشکۆ لە شاری نیویۆرک دابخەن."

وتیشی داخستنەکان دەبێت هەتاکوو دووی مانگی نۆ تەواو ببن.

ناورێت وتی " ئەمەریکا ڕێگەی بە حکومەتی ڕوسی داوە هەندێک لە پاشکۆکانی بهێڵێتەوە لە هەوڵماندا بۆ وەستاندنی خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوانمان." بەرپرسێکی گەورە وتی تیلەرسن و لاڤرۆڤ هەردووکیان هێشتا دەیانەوێت پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا باش بکەنەوە و پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوانیانی بە پیشەگەر ناودێرکرد.

ڕوسیا تودەی بڵاویکردەوە لاڤرۆڤ سەبارەت بە بڕیارەکی ئەمەریکا وتوویەتی " مۆسکۆ بەوردی شیکاری بۆ بڕیارە نوێیەکەی ئەمەریکا دەکات و دواتر وەڵامی واشنتن دەداتەوە."

بەرپرسێکی گەورەی ئەمەریکی بە ڕۆژنامەنووسانی وت کونسوڵخانەی گشتی ڕوسیا لە سان فرانسیسکۆ کۆنترین کونسوڵخانەی ڕوسیایە لە ئەمەریکا. وتی دوو پاشکۆکەی تر کە بڕیاری داخستنیان دراوە لە واشنتن و نیویۆرک تەنها بۆ ئەرکە بازرگانییەکان بوون. وتی هیچ سیاسەتمەدارێکی ڕوسی دەرنەکراوە لە وڵاتەکە، سیاسەتمەدارانی ئەو سێ بینایە دەتوانن دەست لەکاربکێشنەوە و لە کونسوڵخانەکانی دیکەی ڕوسیا لە ئەمەریکا کار بکەن.

بەرپرسەکە وتی ڕوسیا فەرمانی کرد بە کەمکردنەوەی سیاسەتمەدارانی ئەمەریکی لە ڕوسیا بۆ 455 ئەندام، بەم بڕیارە نوێیەی ئەمەریکا بۆ داخستنی سێ بیناکە هێشتا ڕووسیەکان کونسوڵخانەی زیاتریان هەیە لە ئەمەریکا وەک لەوەی ئەمەریکا هەیەتی لە ڕوسیا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG