Accessibility links

ئەمەریکا فەرمان بە هەندێک لە دیبلۆماتکارانی دەکات ڤەنزوێلا بەجێبهێڵن


سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ
سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فەرمانی بە هەندێک لە کارمەندەکانی حکومەتی کرد کە زۆر پێویست نین ڤەنزوێلا بەجێبهێڵن، وتیشی دەبێت هاوڵاتیانی ئەمەریکی بەجددی بیر لە بەجێهێشتنی ئەو وڵاتە بکەنەوە، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی واشنتن دانی نا بە ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا وەکو سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئەم ڕێوشوێنە دەگرینەبەر بەهۆی هەڵسەنگاندنەکانمانەوە بۆ ڕەوشی ئێستای ئەمنی ڤەنزوێلا. هیچ پلانێکمان نیە بۆ داخستنی باڵیۆزخانەکەمان."

جێی ئاماژەیە سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ هەموو پەیوەندییە سیاسییەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا بڕی و ماوەی72 کاتژمێریدا بە دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا تاوەکو وڵاتەکە بەجێبهێڵن، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دانی نا بە ڕابەری ئۆپۆزسیۆن خوان گویدۆ وەکو سەرۆکی کاتی وڵاتەکە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کاراکاس لە ئاگادارییەکی ئەمنیدا وتی فەرمانەکە بۆ ئەو کارمەندانەی حکومەتی ئەمەریکا دەرچووە کە زۆر پێویست نین و پێویستە لەسەر هاوڵاتیانی ئەمەریکی بەجددی بیر لە بەجێهێشتنی وڵاتەکە بکەنەوە لەکاتێکدا کە هێشتا گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەکان لەبەردەستدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG