Accessibility links

ئەمەریکا سزای زیاتر دەسەپێنێت بەسەر ڕوسیادا بەهۆی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە


وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای زیاتری سەپاند بەسەر پێنج لایەنی ڕوسی و سێ کەسی ڕوسیدا و وتی کاریان لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ڕوسیادا کردووە بۆ جێبەجێکردنی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی.

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەو لایەنانەی ئاماژەیان پێدراوە ڕاستەوخۆ بەشداربوون لە باشکردنی تواناکانی روسیادا لە بواری هێرشی ئەلیکترۆنی لەژێر ئاوەوە و لەڕێی کارکردنیانەوە لەگەڵ دەزگای ئاسایشی یەکێتی ڕوسیا، هەڕەشە بوون بۆ سەر پارێزراوی ئاسایشی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی."

بەیاننامەیەکی وەزارەتی دارایی وڵاتەکە دەڵێت چالاکییەکانی ڕوسیا زیانبەخشن و ئارامی تێکدەدەن لەسەر ئینتەرنێت و ساڵی ڕابردوو ڤایرۆسێکیان بڵاوکردەوە بە جیهاندا بەناوی نۆت بیتیا و هێرشیان کردۆتە سەر تۆڕی کارەبای ئەمەریکا و ژێرخانی ئابووی و تۆڕەکانی محاویلەکان و ڕاوتەرەکانیش.

وتی ئەو ڕێوشوێنەی ئەمڕۆ تواناکانی ژێر ئاوی حکومەتی ڕوسیاش دەکاتە ئامانج، وتیشی " ڕوسیا دەستی هەبووە لە چاودێریکردنی کێبڵی پەیوەندییەکانی ژێر ئاو کە بەشێکی زۆری داتاکانی پەیوەندییەکانی جیهان دەگوازێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG