Accessibility links

هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا هێرش ده‌کات سه‌ر گرووپی ئه‌لشه‌باب


ئه‌ندامانی گرووپی ئه‌لشه‌باب له‌ سومالیا

هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێرشێکی ئاسمانی له‌ سۆماڵ ئه‌نجامداوه‌ بۆته‌ هۆی کوژرانی تووندڕه‌وێک له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئه‌لشه‌باب و برینداربوونی که‌سێکی‌ دیکه‌.

له‌بڵاوکراوه‌ی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ئه‌فریکا له‌ڕۆژی هه‌ینی‌دا هاتوه‌، هێرشه‌که‌ ڕۆژی 5 شه‌ممه‌ ئه‌نجامدراوه‌ له‌نزیک ناوجه‌ی باراوی له‌ باشووری سۆماڵ.

ده‌شڵێت " ئه‌لشه‌باب کۆنترۆڵی باشوور و ناوه‌راستی سۆماڵی به‌ده‌ستهیناوه‌، ناوچه‌که‌ی بۆ پلان و هێرشی تیرۆرستی ڕاسته‌وخۆ و تاڵانکردنی یارمه‌تی مرۆیی و داڵده‌دانی تیرۆرستان و تووندڕه‌وان به‌کارهێناوه‌".

هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا چه‌ندین هێرشی ئاسمانی دژ به‌ چه‌کدارانی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌لشه‌باب ئه‌نجامداوه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕێکخراوی ئه‌لقاعده‌وه‌‌ و له‌ناوچه‌ی قۆچی ئه‌فریکادایه‌، له‌وکاته‌وه‌ که‌ سه‌رۆک دانۆڵد ترامپ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر کاری سه‌ربازی به‌رفراوان دژ به‌و گرووپه‌ راگه‌یاندووه‌، له‌ وانه‌ هێرشی ئاسمانی تووند بۆ سه‌ر ‌ناوچه‌ و جێگاکانی گرووپه‌که‌ له‌ باشووری سۆماڵه‌.

XS
SM
MD
LG