Accessibility links

ڕوسیا بەرپرسە لە شەڕی گەرمی ئۆکرانیا


کۆرت ڤۆڵکەر نوێنەری تایبەتی واشنتن سەبارەت بە ئۆکرانیا لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئۆکرانیا وتی ڕەفتاری دوژمنانەی ڕوسیا هۆکاری ئاژاوە و شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایە کە لەوێ خەڵک دەکوژرێن و دەبێت بە شەڕێکی گەرم ناوببرێت نەوەکو ناکۆکی.

لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ شاری کراماتورسکی ژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیا کە دەکەوێتە نزیکەی 690 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کیێڤەوە، فۆڵکەر وتی کۆمەڵێک پێشنیار ئامادە دەکات سەبارەت بە چۆنێتی باشکردنی مامەڵەی واشنتن لە بەرپاکردنی ئاشتی لە ناوەچەکەدا.

وتی " ئەمە ناکۆکییەک نیە. شەڕێکی گەرمە و ڕەوشێکی زۆر خراپە، پێویستە لەسەر هەموومان بە زووترین کات شتێک بکەین."

ڤۆڵکەر سەبارەت بە هۆکاری شەڕەکە پرسیاری لێکراو و تی ئەمە لە ئەنجامی مامەڵەی دوژمنانەی ڕوسیاوە سەری هەڵداوە نەک ناوخۆی ئۆکرانیا.

وتیشی " بینیمان چی ڕوویدا و تێدەگەین چۆن ئەم ناکۆکییانە چارەسەر بکەین و بۆیە دەبێت ئەمەریکا زیاتر چالاک بێت لە بابەتەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG