Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان تیایدا هەڵوێستی ئەمەریکای دەربڕی دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە.

ئەمەش دەگی ڕاگەیەندراوەکەیە:

ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆر بێهیوا بوو لەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ڕیفراندۆمێکی یەک لایەنە ئەنجامبدات بۆ سەربەخۆیی، لەو ناوچانەی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشدا.

پەیوەندیە مێژووییەکەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ خەڵکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا ناگۆڕێت بەهۆی ئەم ریفراندۆمە ناپێویستەوە، بەڵام باوەڕمان وایە ناجێگیری و قورساییەکانی زیاد دەکات بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.

ڕیفراندۆمە تاک لایەنەکە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و وڵاتانی دراوسێدا ئاڵۆز دەکات. شەڕی دژ بە داعش تەواو نەبووە و گروپە توندڕەوەکانیش دەگەڕێن بەدوای ناسەقامگیری و تێکداندا. باوەڕمان وایە هەموو لایەنەکان دەبێت بنیاتنەرانە گفتوگۆ بکەن بۆ باشکردنی ئایندەی هەموو عێراقییەکان. ئەمەریکا دژی توندڕەویی و جوڵەی تاک لایەنانەیە لە هەر لایەنێکەوە بێت بۆ گۆڕینی سنوورەکان.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانی لە عێراقێکی فیدڕاڵ و دیموکرات و یەکپارچە و سەرکەوتوو دەکات و بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی عێراقییەکان بۆ هێنانەدی خواستەکانیان لە چوارچێوەی دەستووردا.

XS
SM
MD
LG