وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازی لە کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەی نێوان ڕابەرانی ئیسڕائیل و میسڕ و ئیماڕات کرد کە لە شەرم ئەلشێخی میسڕ کۆبوونەوە.
مەبەست لە کۆبوونەوەکەی سێ وڵاتەکە تاوتوێکردنی کاریگەرییە ئابوورییەکانی داگیرکارییەکەی ڕووسیایە لە ئۆکرانیا و هەروەها زیادبوونی دەسەڵات و کاریگەرییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس بە ڕۆژنامەنووسانی وت نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران ڕۆبەرت ماڵی لەنزیکەوە ڕاوێژکاریی لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا کردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز