Accessibility links

کاربەدەستی وزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: داهاتووی یەمەن شوێنێک بۆ گرووپەکانی بە پشتیوانی ئێران نابێت


یەمەن

حوسییەکانی جێگای پشتیوانی ئێران تا ئێستا بە ئەو دەزگا و کەرەسانەی لەشکری کە ئێران بۆیان ڕەوانە دەکات توانیویانە موشەک ئاراستەی خاکی سعودی بکەن.

هاوکات لە گەڵ نوێترین هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ بەرقەراری ئاشتی لە یەمەن، کاربەدەستێکی پلە بڵندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت لە داهاتوودا یەمەنی یەکگرتوو و یەکپارچە، شوێنێک بۆ تاقمەکانی جێگای پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرەشەکردن لە عەڕەبستانی سعودی، میرنشینەکانی یەکگرتووی عەڕەبی و هاوپەیمانانی دیکەی ئەمەریکا نابێت.

تمۆتی لێندرکینگ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە لە کارەکانی دەریای عەرەب کە ناوچەی باشوری کەنداوی فارس دەگرێتەوە، یەکشەمە ١٨ی سەرماوەز، ٩ی دێسەمبر لە میرنشینەکانی یەکگرتوودا وتاری پێشکەش کرد.

ئەو کۆبوونەوەیە لە ژێرسەردێڕی "یەمەن لە دوای شەڕ: بەرەنگاری لە گەڵ گرفتی ئاشتی و ئاوەدانکردنەوە" بەڕێوەچوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، بەڕیز لێندرکینگ گوتی: "بە لەبەرچاوگرتنی گوشارەکانی ئێستا، حکومەتی ئەمەریکا باوەڕی وایە کە پشتیوانی لە هاوبەندی بە ڕێبەری سعودی پێویستە و ئەگەرپشتیوانیمان بوەستێنێن ئەوە پەیامێکی بە هەڵە دەبێت."

ئەو سەبارەت بە وتووێژەکانی ئاشتی گوتی: "بە چاکی دەزانم کە ڕەوتێکی ئاسان نیە، بەڵام لە وتووێژەکان و حکومەتی ئاسایی یەمەن پشتیوانی دەکەین. ئەمەریکا خوازیاری پاراستنی تەواویەتی خاک و سەقامگیری کۆماری یەمەن، بەردەوامی یارمەتییەکانی مرۆڤانەی نێونەتەوەیی بە ئەو وڵاتە، و دڵنیایی لە گۆڕینی یەمەن بە وڵاتێکە بتوانێت لە بەرامبەر کارتێکردنی تێکدەرانەی ئێران دا بە باشی خۆڕاگری بکات."

ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتەکەی دا نووسی حکومەتی ئەمەریکا بە دوای ماجەرای کوژرانی جەماڵ خاشقچی رۆژنامەنگاری ڕەخنەگری ڕیاز، هەوڵی زیاتر بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە قەیرانی یەمەن دا دەدات. لە دوو حەوتووی ڕابردوو سێنیتی ئەمەریکا گوشاری بۆ سەر حکومەت زیاترکردووە. بۆ وێنە سێنێت گەڵاڵەیەکی پەسند کرد کە ئامادەکاری گەڵاڵەیەکی ڕێک و پێکتر بۆ ڕاگرتنی پشتیوانی باری چەک و زانیاری نەهێنی لە هاوبەندی بە ڕێبەری عەڕبستان لە بەرامبەر حوسیەکانی یەمەنە.

بە پشتیوانی ئەمەریکا، لە وەتا حەوتووی ڕابردوو سوئێد میوانداری خۆلێکی نوێ لە وتووێژەکانی ئاشتی دەستپێکردووە.

بە گوتەی تیمۆتی، سەرەتای گفتوگۆکان هەنگاوێکی گرنگ بۆ کۆتایی شەڕێکە کە هەزاران کەسی لە یەمەن بە کوشت داوە و بۆتە هۆی ئەوەی ملیۆنها کەس ئاوارە بن.

ئەو وێڕای ئاماژەکردن بە ئەوە کە لە داهاتووی یەمەندا، جێگایەک بۆ گرووپەکانی جێگای پشتیوانی ئێران و هەڕەشەکردنی عەڕەبستان و میرنشینەکانی یەکگرتوو نابێت، گوتیشی لە کۆتایی دا ئێمە لە هەوڵی یەمەنێکی سەقامگیر و یەکگرتووین کە ئاسایشی ناوچە و جیهان دەستەبەربکات.

حوسییەکانی جێگای پشتیوانی ئێران تا ئێستا بە ئەو دەزگا و کەرەسانەی لەشکری کە ئێران بۆیان ڕەوانە دەکات توانیویانە موشەک ئاراستەی خاکی سعودی بکەن.

بڕایان هووک
بڕایان هووک

دوو حەوتوو پێش بڕیان هووک هەندێک لە ئەو کەرەسانەی کە کۆماری ئیسلامی بۆ حوسییەکانی ناردبوو، لە واشنگتن بە پەیامنێرانی نیشاندا.

وتووێژەکانی دە ڕۆژی ڕابردوو بە ئارامی دەچێتە پێش. حکومەتی یەمەن پێشتر لە وتووێژەکانی ئاشتی دا پێشنیاری کردنەوەی فرۆکەخانەی سەنعای دا و لایەنەکانی شەڕی یەمەن پەسندیان کرد لە سەر ئازاد کردنی چەندین هەزار بەندکراو وتووێژ بکەن.


XS
SM
MD
LG