سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له ئێران گرتووه له‌به‌ر په‌لاماردانی خۆنیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت. ئه‌و داوای له حکومه‌تانی سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد ده‌ست له توندوتیژی به دژی خۆنیشانده‌ران نه‌ده‌ن.
سێشه‌ممه له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆک ئۆباما به په‌یامنێرانی گوت' لای سه‌یره' که ڕژێمی ئێران وای نیشانداوه پێشوازی له سه‌رهه‌ڵدانی میسر ده‌کات که‌چی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته دوروست به پێچه‌وانه‌یان کردووه و به ته‌قه‌کردن و لێدان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و که‌سانه بوونه‌وه که به ئاشتیانه ڕای خۆیان ده‌رده‌بڕی.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی گه‌لی ئێران ده‌بێت بتوانێت ڕای خۆی و ناڕازی بوونی ده‌رببڕیت و داوا بکات حکومه‌ت زیاتر وه‌ڵامده‌ری داخوازیه‌کانی بێت.
ئه‌و گوتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، "نه‌وه‌یه‌کی گه‌نج و بهجوشوخڕوش" هه‌یه که داوای ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌کات و پێویسته ڕێبه‌ران له‌م وڵاتانه ده‌ست به گۆڕانکاری بکه‌ن و هه‌نگاوی زیاتر بنێن بۆ پێشخستن و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت که ئه‌مه وڵاته‌کان زیاتر سه‌قامگیر ده‌کات.
سه‌رۆک گوتی ئه‌وه‌ی له میسر ڕوویدا باش بوو، به‌ڵام زۆر کار ماوه بکرێت و میسر پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه له بنیاتنانی دامه‌زراو و ئه‌نیستیتۆی دیموکراتیک و به‌هێزکردنی ئابوری.