Accessibility links

نوێنەری ئەمەریکا بۆ سوریا: ئەمەریکا نیگەرانە سەبارەت بە ڕەوشی سوریا


نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا گوێل ڕایبێرن نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە " ڕەوشی مەترسیداری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا " و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد لەپێناو سەقامگیری ناوچەکە کاربکەن.

ڕایبێرن لە جنێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێمە نیگەرانین سەبارەت بە ڕەوشی مەترسیداری بەردەوامی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەبەر ئەوە داوا لە تورکیا دەکەین تەواو پابەند بێت بە هەموو بەندەکانی ڕێکەوتنی ئاگربەستەوە."

وتیشی " داوا نەک تەنها لە ڕژێمی سوریا بەڵکو ڕوسیاش دەکەین دەسەڵاتەکانیان بەکاربهێنن ڕێگە نەدەن ڕەوشی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ببێتە ململانێیەکی نوێ کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG