Accessibility links

پەمپیۆ: دەبێت ڕابەری کۆریای باکوور هەندێک هەنگاو بنێت بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا وتی بە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونی وتووە کە دەبێت ڕازی بێت بەوەی لەهەر ڕێکەوتنێکدا لەگەڵ سەرۆک ترامپ دەبێت هەندێک هەنگاو بنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ناوەکییەکەی کە پەشیمان بوونەوە لێی نیە.

پەمپیۆ بە کەناڵی ئەی بی سی نیوزی وتی " بە مەبەست دەستەواژەی ( پەشیمان بوونەوە لێی نیە) بەکاردەهێنین، هەروەها داوای جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانە دەکەین کە دەریدەخەن ئەرکی نەهێشتنی چەکی ناوەکیی بەرەو پێشەوە دەڕوات."

پەمپیۆی بەڕێوبەری پێشووی سی ئای ئەی وتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کیمدا بنیادنەرانە بووە و باوەڕی وایە هەلێکی ڕاستەقینە هەیە بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنێک لە نێوان کیم و سەرۆک ترامپدا.

پەمپیۆ ئاماژەی بەوەدا کە کیم ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داواکەی سەرۆک ترامپ و دانانی پلانێک کە یارمەتیمان بدات بۆ پێکانی ئەو ئامانجە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG