Accessibility links

تڕامپ لە داهاتوویەکی نزیکدا چاوی بە ڕێبەری کوریای باکور دەکەوێت


دانۆڵد تڕامپ سەبارەت بە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کیم جونگ ئون، ڕێبەری کوریای باکور گەش بینە.

سەرۆک تڕامپ ئەو ڕوانگە باشەی لە ماوەی وتووێژەکانی لە رۆژی شەمە لە گەڵ مون جای ئین، سەرۆک کۆماری کوریای باشور، و شێنزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیری ژاپۆن، دەربڕی.

بەڕیز تڕامپ لە چەند پەیام لە تۆری کۆمەلایەتی تویتر نووسی کە وتووێژی زۆر باشی لە گەڵ بەڕێز مون هەبوە و سەرۆک وەزیری ژاپۆنی لە گەڵالەی خۆی بۆ کۆبوونەوەی ڕێبەران لە گەڵ ڕیبەری کوریای باکور ئاگادار کردۆتەوە.

تڕامپ گوتوویەتی ڕێکەوتی چاوپێکەوتن لە گەڵ ڕێبەری کوریای باکور بەزوویی دیاری دەکرێت.

بە گوتەی ناوبراو، سێ شوێن وەک ئەگەرێک بۆ کۆبوونەوەی ڕێبەرانی ئەو وڵاتانە لە کۆتایی مانگی ٥ یان سەرەتای مانگی ٦ دا لە بەرچاوگیراون.

XS
SM
MD
LG