Accessibility links

جەنەڕاڵیکی ئەمەریکی : پیۆنگیانگ ناتوانێت بۆمبارانی ئەمەریکا بکات


جەنەڕاڵ پۆڵ سیلڤای جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەرکانی ئەمەریکا وتی کۆریای باکوور توانای ئەوەی نیە بۆمبارانی ئەمەریکا بکات بەشێوەیەکی ورد. لەکاتێکدا کۆریای باکوور جۆرە موشەکێکی هەیە مەوداکەی دەتوانێت بگاتە ئەمەریکا بەڵام توانای ئاڕاستەی پێویستی نیە.

سیلڤا لەبەردەم لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا وتی " من پێم وانیە ئەو تاقیکردنەوە موشەکییەی کۆریای باکوور کە لە چواری مانگی حەوتدا ئەنجامیدا دەریبخات کە توانای ئەوەیان هەیە لە بە سەرکەتوویی لە ئەمەریکا بدەن."

لەماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا کۆریای باکوور ڕایگەیاند موشەکێکی بالیستیکی کیشوەری بە سەرکەوتوویی تاقیکردۆتەوە و دەتوانێت سەری چەکی ناوەکیی هەڵبگرێت.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کۆریای باکوور ڕایانگەیاند تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بووە و دەتوانێت سەری چەکی ناوەکی هەڵبگرێت. شارەزایانیش دەڵێن موشەکەکە لەوانەیە بتوانێت بگاتە ویلایەتی ئالاسکای ئەمەریکا.

جەنەڕاڵی ئەمەریکی سیلڤا وتی " ئەوەی شارەزایان بە منی دەڵێن ئەوەیە کە کۆریای باکوور هێشتا ئەو توانایەی نیە سەری چەکی ناوەکی بخاتە سەر بەرنامە موشەکیە بالیستیکیە کیشوەرییەکەی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG