Accessibility links

مانۆڕی بۆمب هاوێژه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ دوڕگه‌ی کوریا


فرۆکه‌ی بۆمب هاوێژی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا کاتی به‌ردانه‌وه‌ی بۆمبێک به‌ سه‌ر دوڕگه‌ی کوریا. 8ی مانگی جولای 2017

هێزی سه‌ربازی کۆریای باشوور ڕایگه‌یاند فڕۆکه‌ی‌ بۆمب هاوێژی ئه‌مریکا به‌هاوبه‌شی هێزه‌کانی کۆریای باشوور له‌ نزیک سنووری کۆریای باکوور مانۆڕی سه‌ربازی بێ وێنه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

له‌ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی هێزی سه‌ربازی کۆریای باشوور هاتوه‌ ئامانجی ئه‌م مانۆڕه‌ "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تونده به‌رامبه‌ر به‌ هاویشتنی چه‌ندین مووشه‌کی بالستی کۆریای باکوور".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت 2 له‌ گه‌وره‌ بۆمبهاوێژه‌کانی ئه‌مریکا له‌ جۆری (بی و بی1) له‌ بنکه‌ی ئه‌ندرسنی ئاسمانی له‌ دورگه‌ی گوامه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ کۆریای باشوور و له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی ئه‌مریکا و کۆریای باشوور له‌ومانۆڕه‌دا له‌ ناوچه‌ی (گینگوان) له‌ باشوور به‌شداربوون.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ سه‌ربازیه‌که‌ ده‌شڵێت سینارێۆی کۆمپیوته‌ر به‌کارهاتوه‌ بۆ هه‌ڵدانی چه‌کی قورس بۆ تێشکانی بنکه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌کی بالستی، ‌ په‌یوه‌ندی کۆمپیوته‌ری به‌ بۆمبهاوێژه‌کان و بنکه‌ی زه‌مینی هه‌بوه. ‌

کۆریای باکوور له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووشه‌کێکی دورهاوێژی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازیه‌وه‌ هه‌ڵدا ، ده‌توانێت بۆمبی ناوه‌کی هه‌ڵگرێت.

به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریکا مه‌ودای مووشه‌که‌که‌یان به‌ 5500 که‌م مه‌زه‌نده‌ کردبوو، به‌ ئه‌مه‌ش به‌شێک له‌ باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی پێۆنگ یانگدا ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG