Accessibility links

تیلەرسن : ئەگەر پێویست بکات ئەمەریکا سزای زیاتر دەسەپێنێت بەسەر کۆریای باکووردا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی واشنتن بەنیازە سزای زیاتر بسەپێنێت بەسەر کۆریای باکووردا ئەگەر هاتوو کۆریای باکوور هەر بەوشێوەیە ڕەفتاری کرد.

تیلەرسن لە لێدوانەکانیدا بۆ کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی " سزای زیاتر ئامادە دەکەین ئەگەر وا دەرکەوت کارەکانی کۆریای باکوور شایەنی ئەوەن سزای زیاتریان بەسەردا بسەپێنن."

شایەنی باسە کۆریای باکوور زۆربەی کارە بازرگانییەکانی لەگەڵ چیندایە و هەر سزایەکی زیادیش بسەپێنرێت ئەوا زیانی دەبێت بۆ کۆمپانیا چینییەکانیش.

تیلەرسن داواشی لە هەموو جیهان کرد ئەو سزایانە جێبەجێ بکەن کە ئەمەریکا سەپاندوویەتی سەبارەت بە بەرنامەی ناوەکی و موشەکیەکەی کۆریای باکوور و وتیشی ئەمەریکا ئامادەیە سزای زیاتر بسەپێنێت بەسەر هەر کۆمپانیایەکی بیانیدا کە بەردەوام بێت لە مامەڵەکردنی بازرگانی لەگەڵ پیۆنگیانگدا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG