Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت لە بارودۆخی گونجاودا ئامادەیە لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکووردا کۆببێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگای هەواڵی بلومبێرگدا وتی "ئامادەم لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا کۆببمەوە ئەگەر بارودۆخەکە گونجاو بێت."

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی " ئەگەر بۆ من گونجاو بێت ئەوا بەدڵنیاییەوە وا دەکەم، سەربەرزدەبم ئەگەر وابکەم، بەڵام ئەگەر بارودۆخەکە گونجاو بێت."

هەروەها کۆشکی سپی ڕایگەیاند کۆریای باکوور دەبێت پابەند بێت بە کۆمەڵێکی زۆر مەرجەوە پێش ئەوەی بیر لە ڕەخساندنی کۆبوونەوەیەک بکەینەوە لە نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG