Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکی : سەرۆک ترامپ پێی وانیە ئێستا کاتێکی گونجاو بێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆریای باکووردا


بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پێی وانیە ئێستا کاتێکی گونجاو بێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆریای باکووردا.

بەرپرسەکە وتی هەر کەناڵێکی سیاسی گفتوگۆکردنی ڕاستەوخۆ هەبێت لەنێوان واشنتن و پیۆنگیانگدا ئەوا بۆ هەوڵدانە بۆ ئازادکردنی ئەو ئەمەریکاییانەی کە لە کۆریای باکوور دەستگیرکراون.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن ڕۆژی شەممە وتی ئەمەریکا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ کۆریای باکووردا سەبارەت بە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی پیۆنگیانگ بەڵام کۆریای باکوور گفتوگۆکردنی بەلاوە گرنگ نیە.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی "بە ڕێکس تیلەرسنی وەزیری دەرەوەمانم ڕاگەیاندووە کە کاتی خۆی دەکوژێت لە هەوڵەکانیدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پیاوی بچووکی موشەک."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG