Accessibility links

دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور هەفتەی داهاتوو دەست پێدەکەنەوە


دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەدا کۆریای باکوور و ئەمەریکا ڕێکەوتوون لەسەر ئەنجامدانی دانوستان لەسەر ئاستی کۆمەڵەی کار لە پێنجی مانگی 10 دا.

دانوستانەکان کە ئامانج لێیان داماڵینی چەکی ناوەکیی و موشەکی باڵیستیکی کۆریای باکوورە لە دوای کۆتای هاتنی کۆبوونەوەی دووەمی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونەوە ڕاگیراون.

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور چوی سونەوە بڵاویکردەوە هەردوو وڵاتەکە ڕێکەوتوون لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە پێنجی مانگی 10 دا و کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی کۆمەڵەی کار دەبێت. بەڵام لە بەیاننامەیەکی چوی سوندا ئاماژە بە شوێنی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان و وردەکارییەکانی دیکە نەدراوە.

چوی لە بەیاننامەکەدا دەڵێت " نوێنەرانی کۆریای باکوور خۆیان ئامادە دەکەن دانوستانێک لەگەڵ ئەمەریکادا بکەن لەسەر ئاستی کۆمەڵەی کار."

لەلای خۆیەوە کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا وتی " پێشوازی لە ڕێکەوتنەکەی کۆریای باکوور و ئەمەریکا دەکەین بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەسەر ئاستی کۆمەڵەی کار لە پێنجی مانگی 10 دا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG