Accessibility links

هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر کۆریای باکوور لەوانەیە سیئۆل بخاتە مەترسییەوە


هەزاران تۆپی تۆپهاوێژەکانی کۆریای باکوور دەبارێن بەسەر سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشووردا، سەدان تەن تەقینەوە ڕوودەدەن لە قەرەباڵغترین شوێنی کۆریای باشووردا کە سیئۆلی پایتەختە.

ئەمانە هەمووی هەندێک لەو ئەگەرانەن کە لەوانەیە ڕووبدەن و دەبێت پلاندانەرە جەنگییەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور پێش ئەوەی هێرش بکەنە سەر کۆریای باکوور بۆ وەستاندنی بەرنامە ناوەکییەکەی بیری لێبکنەوە.

بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ چەند جارێک وتویەتی کە سیاسەتی ئارام گرتن بەرامبەر کۆریای باکوور تەواو بووە و پێشنیاری کرداری سەربازی کردووە بۆ ئەوەی نەهێڵێت کۆریای باکوور بتوانێت بەرنامە ناوەکییەکەی پەرە پێبدات کە دەتوانێت بگاتە خاکی ئەمەریکا.

بەڵام ئەگەر پێشتر ئەمەریکا هێرش بکات ئەوا بەدڵنیاییەوە کۆریای باکوور کاردانەوەی دەبێت دژی کۆریای باشوور.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG