Accessibility links

کۆریای باشوور: ئەمەریکا جەخت لە گرنگی گفتوگۆکردن دەکاتەوە لەگەڵ کۆریای باکووردا


کۆریای باشوور دەڵێت ئەمەریکا جەختی لە گرنگی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان کردۆتەوە لەگەڵ کۆریای باکووردا سەرەڕای ئەوەی کۆریای باکوور دەڵێت بەنیاز نیە لەگەڵ ئەمەریکادا گفتوگۆ بکات.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ستیفن بایگن کە ماوەی سێ ڕۆژە لە کۆریای باشوورە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ کۆریای باکوور، ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە گوایە هەوڵدەدات لەمیانەی سەردانەکەیدا چاوی بە بەرپرسانی کۆریای باکوور بکەوێت، بەڵام وتی واشنتن ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن.

ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا وتی " بایگن جەختی لە گرنگی گفتوگۆکردن کردۆتەوە لەگەڵ کۆریای باکووردا."

بایگن لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆریای باشوور چاوی بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور سوە هون کەوت.

کۆریای باشوور هەوڵدەدات هەوڵەکانی ئاشتی بەرەو پێشەوە ببات و سوە هون ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە ڕێکخستنی دوو کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون.

ڕۆژی سێشەممە سەرۆک ترامپ وتی ئامادەیە جارێکی دیکە لەگەڵ کیمدا کۆببێتەوە و ئەوەی خستەڕوو پێدەچێت ئەو کۆبوونەوەیە بەسوود بێت.

بەڵام کۆریای باکوور لەم هەفتانەی ڕابردوودا وتی بەنیاز نیە جارێکی دیکە لەگەڵ ئەمەریکادا گفتوگۆ بکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG