Accessibility links

سیئۆل و واشنتن جەخت لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە دەکەنەوە سەبارەت بە کۆریای باکوور


وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور وتی نوێنەرانی ناوەکیی کۆریای باشوور و ئەمەریکا کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵیان سازکردوو باسیان لە ئەو ڕێوشوێنانە کردووە کە دەدرێن بۆ چارەسەرکردنی بابەتی ناوەکیی کۆریای باکوور بەشێوەیەکی سیاسیی و ئاشتیانە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتیشی نوێنەری کۆریای باشوور لی دۆن هون و هاوتا ئەمەریکییەکەی جۆزێف یۆن کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ ئەوەی وا لە کۆریای باکوور بکەن بێتە ناو گفتوگۆکانەوە. وەزارەتەکە هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

هەروەها وتیشی هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی گفتوگۆی زیاتر ئەنجام بدەن سەبارەت بەو بابەتە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG