دەزگای هەواڵی ڕوسی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی ڕیابکۆفەوە بڵاویکردەوە ڕوسیا ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئەو سزایانەی کە ئەمەریکا سەپاندوویەتی بەسەر ئەو کۆمپانیا و کەسە ڕوسیانەی کە گوایە پەیوەندییان بە کۆریای باکوورەوەیە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممەنۆ کۆمپانیا و دامەزراوە و سێ کەسی خستە لیستی ڕەشەوە کە لەو نۆ کۆمپانیایە دوو کۆمپانیای ڕوسی تێدایە بەهۆی ئەوەی پشتیوانیان لە بەرنامەی چەکی ناوەکی کۆریای باکوور کردووە.
دەزگای هەواڵی ڕوسی لەزاری سێرجی ڕیابکۆڤەوە ڕایگەیاند ڕیابکۆڤ وتوویەتی ئەم هەوڵانەی ئەمەریکا باش نابن بۆ چاککردنی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز