Accessibility links

پەمپیۆ: پێویستە لەسەر کۆریای باکوور کۆتایی بە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی پێویستە لەسەر کۆریای باکوور پابەند بێت بە کۆتایی هێنان بە بەرنامە ناوەکییەکەیەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای وەرگرت و سەرۆک ترامپ پشتیوانیەکی بەهێزی لێدەکات.

سەرۆک ترامپ یەکەمین سەردانی خۆی بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەنجامدا و لەلایەن ئامادەبووانەوە لە هۆڵی بنجامین فرانکڵین بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

جێی ئاماژەیە سەرۆک ترامپ لە مانگی سێدا وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسنی لە کارەکەی دوورخستەوە دوای ئەوەی بە ئاشکرا ناکۆکییان هەبوو لەسەر بابەتەکانی کۆریای باکوور و ئێران و ڕوسیا.

پەمپیۆ کە بە نهێنی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا کۆببۆوە وتی دەبێت پیۆنگیانگ پابەند بێت بە کۆتایی هێنان بە بەرنامە ناوەکییەکەیەوە و ئاماژەشی بەوەدا کە هەوڵەکانی نەهێشتنی چەکی ناوەکیی هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە و ئەنجامەکان هێشتا نادیارن.

لە وتارەکەیدا پەمپیۆ وتی " ئێمە پابەندین بە کۆتایی هێنان بە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوورەوە و دەکرێت ئەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و دەبێت بەخێرایی ئەنجام بدرێت." ئەمەش لەکاتێکدایە کە سەرۆک ترامپ خۆی ئامادە دەکات بۆ کۆبوونەوە مێژووییەکەی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا تاوەکو ناچاری بکات دەستبەرداری بەرنامە موشەکیی ناوەکییەکەی ببێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG