Accessibility links

سەرۆک ترامپ: خۆشحاڵ نابم ئەگەر کۆریای باکوور جارێکی تر تاقیکردنەوەی ناوەکی بکاتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەڵێت " خۆشحاڵ نابم " ئەگەر جارێکی دیکە کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی ناوەکی ئەنجام بداتەوە کە دەبێتە شەشەم تاقیکردنەوەی.

سەرۆک ترامپ لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی CBS لە بەرنامەی Face The Nation دا سەبارەت بە سەرۆکی چین شی جین پینگ وتی " دەتوانم ئەمەشتان پێبڵێم، بڕوا ناکەم سەرۆکی چین شی جین پینگیش کە پیاوێکی بەڕێزە، خۆشحاڵ ببێت".

هەروەها پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەگەر پیونگیانگ جارێکی دیکە تاقیکردنەوەی ناوەکی ئەنجام بداتەوە سەرۆک ترامپ پەنا دەباتە بەر سوپای سەربازی یاخوود نا ، سەرۆک ترامپ لە وەڵامدا وتی " نازانم، باببینین چی دەبێت."

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG