Accessibility links

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی بەدووری دەزانێت پیۆنگیانگ دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکەی بووبێت


بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا دان کۆتس

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا دان کۆتس وتی بەدووری دەزانێت کۆریای باکوور دەستبەرداری تواناکانی بووبێت لە بوارەکانی چەکی ناوەکییدا، ئەمەش سەرەڕای ئەو جووڵانەی لەمدواییانەدا ڕوویدا و ئاماژەش بەوە دەکات کە کۆریای باکوور ئامادەیی تێدایە دەستبەرداری بەرنامە ناوەکییەکەی ببێت.

هەڵسەنگاندنەکانی دان کۆتس لەبەردەم لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی سیناتدا لەگەڵ هەڵسەنگاندنەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا یەک ناگرێتەوە کە لە دوای کۆبوونەوە مێژووییەکەیدا لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون زۆر گەشبینە بەرامبەر پابەندبوونی کۆریای باکوور بە داماڵینی چەکە ناوەکییەکەیەوە.

دان کۆتس وتی کۆریای باکوور دەستبەردانی ڕەفتارە وروژێنەرەکانی بووە و ساڵێکە هیچ تاقیکردنەوەیەکی ناوەکیی ئەنجام نەداوە و هەندێک لە دامەزراوە سەرەکییە ناوەکییەکانی لابردووە. وتیشی کیم هێشتا ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ خاڵیکردنەوەی نیمچە دوورگەی کۆریا لە چەکی ناوەکیی.

وتی " لەگەڵ ئەوانەشدا هێشتا وایدەبینین کۆریای باکوور هەوڵبدات بۆ پاراستنی چەکە کۆمەڵکوژییەکەی و بەدووری دەزانم بەتەواوەتی دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکەی و تواناکانی ببێت بۆ بەرهەمهێنانی ئەم چەکە چونکە لە کۆتاییدا ڕابەرەکانی ئەو وڵاتە پێیان وایە چەکی ناوەکی زۆر گرنگە بۆ مانەوەی ڕژێمەکە."

وتیشی " هەندێک چالاکیمان بینیوە یەک ناگرێتەوە لەگەڵ داماڵینی تەواوی چەکی ناوەکییدا و پاڵپشتی هەڵسەنگاندنەکانی کردووین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG