Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە چین دەکات نەوت وەک ئامڕازێکی بەهێز بەکاربهێنێت دژی کۆریای باکوور


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی هیوادارە چین بۆخۆی بڕیاربدات نەوت بەکاربهێنێت وەکوو ئامڕازێکی بەهێز بۆ ئەوەی باوەڕ بە کۆریای باکوور بهێنێت چاو بەو ئاڕاستەیەدا بخشێنێتەوە کە ئێستا گرتوویەتییە بەر.

لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ لەندەن ڕێکس تیلەرسن لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی و وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسندا کۆبۆوە و وتی ئەمەریکا بڕیارێکی توندتری لە نەتەوە یەکگرتووەکان چاوەڕێ دەکرد دژی کۆریای باکوور.

تیلەرسن وتیشی " هیوادارم چین وەکوو وڵاتێکی مەزن و زلهێزێکی جیهان خۆی بڕیار بدات نەوت بەکاربهێنێت وەکوو ئامڕازێکی بەهێز بۆ باوەڕپێهێنانی کۆریای باکوور تاوەکوو چاو بەو ئاڕاستەیەی ئێستایاندا بخشێننەوە و لەداهاتوودا بیر لە گفتوگۆ و دانوستاندنەکان بکەنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG